ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: چارەنوسی تێر شتیگن بۆ کلاسیکۆ یەکلایی کرایەوە

یاریگا
مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی ئەو پێکانەی ماوەیە تووشی بووە، ناتوانێت بەشداری یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید بکات.

رۆناڵد کومان راهێنەری بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر خیتافی لەم گەڕەی لالیگا گووتی ” گۆڵپارێزەکەمان سێ شەممەی رابردوو گەڕاوەتەوە و دەستی بە راهێنانەکانی کردووە، بۆیە ئەستەمە تاوەکو رۆژی کلاسیکۆ ئامادە بێت و نامانەوێت پەلە لە گەڕانەوەشی بکەین، بۆ ئەوەی هیچ مەترسیەکی لەسەر دروست نەبێت، هەر کاتێکیش بە تەواوەتی چاکبویەوە، ئەو کات دەتوانێت بگەڕێتەوە ”.

بارسێلۆنا سبەی لە گەڕێکی نوێی لالیگا دەبێتە میوانی خیتافی و هەفتەی داهاتووش 24ی مانگ کاتژمێر 5ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر لە یاریگای کامپ نۆ پێشوازی لە ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button