ئیتاڵیائیسپانیا

میسی یان ڕۆناڵدۆ ……. كۆرتوا وەڵام دەداتەوە

یاریگا: گۆڵپارێزی بەلجیكی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تیبۆ كۆرتوا باس لە باشترین یاریزان دەكات لە ماوەی چەندساڵی ڕابردوو.

كۆرتوا لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەكان: بەڕای من نابێت بەراورد بكرێت لە نێوان میسی و ڕۆنالدۆ ، هەردووكیان لە هەسارەیەكی دیكەوە هاتوون، كریستیانۆ زیاتر بەهێزترە و خێراترە و زیاتردەتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها ووتیشی: میسی زیاتر ئارەزووی یاریزان بڕین دەكات بە شێوەیەك ئەوە دەكات كە بڕوا پێنەكراوە، دەتوانێت لە مەودای دوو مەتردا چوار یاریزان ببڕێت، بۆیە نابێت بەراوردیان بكەین ، ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە كە چێژیان لێ وەربگرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button