ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

میسی: تۆ تەنها کاتەکەت بە فیڕۆ دەدەیت

یاریگا
لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ساڵی 2013 ئۆفەرێکی خەیاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رەتکردووەتەوە.

جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە پەرتوکەکەی کە ئەم دواییە بڵاویکردووە زانیارییەکی نوێ باسکردووە کە لە ساڵی 2013 فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ئۆفەرێکی خەیاڵی بەرامبەر 250 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا کردووە بۆ گواستنەوەی، بەڵام یاریزانە رەتیکردەوە پەیوەندی بە شاهانەکانەوە بکات و پەیامێکیشی ئاراستەی سەرۆکی ئەو یانەیە کرد و گوتبووی ” ئێوە تەنها کاتەکەتان بە فیڕۆ دەدەن، من بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یانەکەتانەوە ناکەم”.

بەم دواییە ماڵپەری فتبۆل لیکسیش ئاشکرای کردووە کە ریال مەدرید بە سەرۆکایەتی پێرێز جارێکیان داوای لە میسی کردووە بۆ ماوەی هەشت وەرز پەیوەندیان پێوە بکات، بە موچەی ساڵانەی23 ملیۆن یۆرۆ.

Back to top button