ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ هەرایەکی گەورەی لە ئیتاڵیا دروست کردووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕایەوە ئیتاڵیا و لە شاری تۆرین خۆی کەرەنتین کردووە.

ماڵپەری کالچۆ میرکاتۆ بڵاویکردووە، سپادافۆرا وەزیری وەرزشی وڵاتەکەیان پێیوایە دۆن پرۆتۆکۆلە پزیشکیەکانی لە وڵاتەکەی جێبەجێ نەکردووە و پێویست بوو لە وڵاتەکەی خۆی کەرەنتین بکات و پێشتریش دوای بڵاوبونەوەی پەتاکە وەزارەتی تەندروستی سەرجەم یانەکانی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە هەر یاریزانێکیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید١٩ بێت، پێویستە دوای چواردە رۆژ بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی خانمە پیرەکە بڵاویان کردووە پێش گەڕانەوەی رۆناڵدۆ هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەیان کردووە و دوای رێگەپێدانیان، ئەوانیش یاریزانەکەیان ئاگادار کردووتەوە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button