ئینگلتەرا

ئارتێتا باس لە داهاتووی ئۆزیل و دەستپێکی پارتی دەکات لەگەڵ ئارسیناڵ

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆیدا ئارتێتا وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و باس لە دوایین ڕووداوەکان دەکات لەسەر یاریزانان و یانەکە.

ئایا تۆماس پارتی دەتوانێت بەخێرایی بێتە ناو یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ یاریەکە؟
دوێنێ یەکەم ڕۆژی بوو لێرە،شارەزایی پەیدا دەکرد لە یانەکە، ئەمڕۆ یەکەم ڕاهێنانی دەکات لەگەڵ ئێمە. هەموو شت خێرا ڕوویدا بۆ ئەو. بەڵام لەڕووی جەستەییەوە ئامادەیە و دەبێت بیبینین لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژانی داهاتوو چۆن دەبێت.
ئارسین ڤینگەر دەیوت یاریزانە بیانییەکان ٦ مانگیان دەوێت بۆ ئەوەی لەگەڵ کەش و هەوای یانەکە بگونجێن، ئایا تۆش هاوڕایت؟
پێم وایە ئەمە بەپێی یاریزانەکە دەگۆڕێت کە ئایا چۆن بە خێرایی خێزانەکەی لەگەڵ شارەکەیا خۆیان دەگونجێنن یان زمانەکە دەزانن یان نا، یا چەنێک دەتوانن ستایلی یاریکردنیان بگونجێنن لەگەڵ خولی ئینگلیزی و چەندان شتی تریش، هەندێک یاریزان هەن کە بە خێرایی دەگونجێن هەندێکیش کاتی زیاتریان دەوێت بۆ گونجان لە پرێمیەر لیگ.
هاندەرانی ئارسیناڵ زۆر دلخۆشن بە بۆندی تۆماس پارتی،تۆ تا چەند دلخۆشیت بەم بۆندە؟
منیش هەست بەدڵ خۆشی هاندەران دەکەم ،هاندەران زۆر بۆچوونی ئەرێنیان هەیە لەسەر ئەم بۆندە هەروەها یانەکە و ستافی راهێنەرانیش هەمان شیوە.دەمێکە چاومان لەسەر ئەم یاریزانەیە،لە کۆتاییدا توانیمان بیهێنینە یانەکەمان،زیادکردنێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ پێکهاتەکەمان.
دەستپێکێکی زۆر باشتان هەیە لەم وەرزە،تا چەند بڕوابەخۆبوون دەداتە یاریزانەکان ئەم ئەنجامانە؟
من زۆر بڕوام بەوەیە کە هەولی بۆ دەدەین،بەڵام هێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەی بزانین کۆتایی وەرز لەکوێی ڕیزبەندی دەبین،چەندین شت دەبێت بە باشترین شیوە بڕوات،وە لە چەندین شتیشا دەبێت خۆمان باشتر بکەین. دەزانین دەبێت چی بکەین وە دەزانین کەم خولە چەند ئاستێکی بەرزی هەیە،ئێمە دڵخۆشین بەو هەوڵانەی لە دەرگای گواستنەوەکان کردمان،دەبێت هەفتە بە هەفتە باشتر ببین.
تۆماس پارتی چۆن گوونجاوە لەگەل یانەکە؟
زۆر باش،تا ئێستا ڕاهێنانی نەکردووە لەگەڵمان بەلام هەنێک لە یاریزانەکانی یانەکەی ناسیوە،هەموویان نا چونکە هەنێکیان لە هەلبژاردەکانیان بوون، ئەمڕۆ هەموویان دەگەڕێنەوە،ڕۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی هەموویان بناسێت.
خاڵە ئەرێنیەکانی بردنەوە لە شەفیڵد چین بۆ یاریەکەی مان سیتی؟
بەتەواوەتی دوو یاری جیاوازن ئەم دوو یاریە،شێفیڵد بۆ یاریەکەی ئێمە ستایلێکی جیاوازی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئێمە دانابوو بەڵام یاریەکەی سیتی بە تۆپ و بێ تۆپەوە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین. زۆر دڵخۆشم بەوەی توانیمان یاریەکە ببەینەوە و ئارام بووین لە یاریکردنمان دا بە بەراورد لەگەل وەرزی پێشوو لەگەڵ ئەم جۆرا یانانەیا زۆر باشتر بووین،بەڵام ڕێژەی قورسی یاریەکەی سیتی لەگەڵ ئەو یاریە زۆر زیاترە.
چیت لەسەر مان سیتی هەیە ئەم وەرزە؟
هێشتا مان سیتی لەڕووی هەموو شتێکەوە ژمارەی سەرسوڕهێنەریان هەیە،بەبڕوای من کەمێک بێ شانس بوون لە ئەنجامەکانیان لەم وەرزەدا،دەبوایە یاریەکانیان لە سەرەتاوە یەکلا بکردایەتەوە،لێهاتوویی یانەکانی بەرامبەریان لە هەل یاخود نیوە هەلەکاندا سزای دان. هیچ دابەزینی ئاستێکم نەبینیوە لە شیوازی یاریکردنیان.
سێهەم جارە بەرامبەر گواردیۆلا یاری دەکەیت،پێت وایە لەڕووی تەکنیکیەوە بە باشتر دەیناسیت بەراورد بە ڕاهێنەراکانی تر؟
نازانم،ئەو زۆر باش دەناسم چوار سال کارمان کردووە پێکەوە.هەردووکمان بە باشی دەزانین چۆن بیردەکەینەوە و چارەسەرەکان چین بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاری.
ڕات چی بوو لەسەر پرۆژەی (Project Big Picture) ؟
بەیانامەیەکی زۆر ڕوون بوو لەلایەن بەڕێوبەرانی پرێمیەر لیگەوە کە چی ڕوودەدات،هەموو دەبێت پێداچوونەوە بەنوسینەکاندا بکەین و هەول بدەین بۆ باشتر کردنی تۆپی پێ. دەبێت هەمووان رازی بن پێی وە بەیانەمەکەی دوێنیش بە باشی ئەوەی خستبوووە ڕوو.
بار و دۆخی کیێران تیێرنی چۆنە؟
جارێ دیار نییە و هیوام وایە ئەم دوانیوەڕۆیە هەواڵی زیاترمان هەبێت لەسەری.
ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبوو لە هاویندا؟
ناتوانم کێشەی تەندرووستی تاکەکەسی باس بکەم.
هیچ ئەگەرێک هەیە یاری بکات؟
هیوادارم.
مەسعود ئۆزێل بەژدار دەبێت لە پێکهاتەکە؟
ئەو تەنها کەس نیە کە لە پێکهاتەکە نیە.بڕیارێکی قورسە بۆ من بەجێهێشتنی هەنێک یاریزان لە پێکهاتەکە لاکاتێکدا دەزانن کە بۆچی بانگ ناکرێن. حەزم لەم بڕیارە نیە بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت بڕیار بدەیت،یاریزانمان زۆرە و هەموو یاریزانەکان ناتوانین بەژداری پێ بکەین.
هاندەرانی هەردوولا تا چەند بەجۆشن بۆ بینینی تۆماس پارتی دژی دێ برۆینە؟
با ببینین،ئەمڕۆ دەبێت ڕاهیةان بکات ئینجا بزانین لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوو چی دەبێت دواتر بڕیار دەدەین یاری بکات یاخود نا.
پێت سەیرە کە تا ئێستا گواردیۆلا بۆندی لەگەڵ یانەکە درێژ نەکردۆتەوە؟
ئەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە،دواجار کە گوێم لێبوو لە یەکێک لۆ کۆنگرەکانیا کە ئەو دڵخۆشە لە سیتی هەنێک بۆندی یاریزانی گەنجیان کردووە نازانم تەنها دەمەوێت پێپ بە دڵخۆشی ببینم.
پێت وایە لە ئاستێکدا نین کە بتوانن لێیان ببەنەوە؟
نەخێر،پێم وایە دەبێت لە هەموو ڕوویەکەوە لە بەرزترین ئاستدا بین بۆ ئەوەی لێیان ببەینەوە.
پێت وایە مان سیتی و ئارسیناڵ لە یەک ئاستی نزیک لەیەک بن؟
هیوای ئێمە بۆ ئەوەیە کە بچینە ئەوێ و لێیان ببەینەوە دووبارە.چالێنجەکە دەزانین،دەزانین جەند زەحمەتە،بجووکترین وردەکاری هەموو ئاستێکی تاکەکەسی دەبێتلە لووتکە بێتدەبێت لە چەندین رووەوە کۆنترۆڵ بکەین دژیان بەڵام ئەوە زۆر جیاواز دەبێت لەگەڵ یاریەکەی شێفیلدی گەڕی پێشوو. دەبێت خۆمان بگونجێنین بەکۆمەڵ کاتێک بەرامبەر یانەیەکی لەم شیوەیە یاری دەکەین.
پێت وایە یاری هەڵبژاردەکان پشوویەکی پێ بدرێت ماوەیەک باش بێت؟
نەخێر یاری هەڵبژاردەکان دەبێت بەردەوام بێت،پاڵەوانێتی هەیە کە دەبێت ڕووبدات،کە وەرزی هاوینی پێشوو دەبوو بکرابانایە
ئینکێتیا ڕیکۆردی خوار تەمەن ٢١ ساڵی ئینگلتەرای شکاند،چەنێکی دەوێت تا بتوانێت بێتە پێکهاتەی سەرەکیەوە؟
زۆر نزیکە چونکە ئەو لە راهێنانەکان بە باشی ڕکابەری هەموو یاریزانەکان دەکات بۆ ئەوەی هەلی یاری کردنی زیاتری پێ بدرێت،هەمیشە هەولەکانی لە راهێنانەکاندا بەرز دەنڕخێنم ئێمە پێوستمان بە یاریزانی وا هەیە کە هەمیشە هەوڵ دەدەن و لە دەرگای هاتنە ناو پێکهاتەی سەرەکی دەدەن.
هیچ یاریزانێک بە خواستن دەڕوات؟بە تایبەت ویلیام سەلایبا؟
لەم کاتەدا نەخێر.
پێت وایە کە دەمێنێتەوە؟
بەڵێ
هیچ پلانێک هەیە بۆ درێژکردنەوەی بۆندەکەت؟
نازانم،ماوەیەکی کەمە دەرگای گواستنەوەکان داخراوە،بەلام دەتوانم بڵێم کە زۆر دلخۆشم لە ئێستادا هەست بە ڕێزگرتن و شانازی دەکەم لە یانەکە،وە زۆر لایەنگرمن.
بۆندێکی نوێت دەوێت؟
بەلێ بەڵام دەبێت بەدەستی بهێنم،دەبێت هەموو هەفتەیەک بەدەستی بهێنیت شتەکان بە خێرایی دەگۆڕێن،پلانەکانمان بۆ داهتوویەکی درێژە بەلام ئەوە بە بێ منیش دەکرێت. لەکۆتاییدا مانەوەی من لە یانەکە لەسەر ئەوە وەستاوە کە ئایا دەتوانم یانەکە بەرەو پێشتر ببەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button