ئه‌وروپاگرنگترین

گریزمان: دیشامپ دەزانێت لە كوێ یاریم پێ بكات و دڵخۆشم بە تۆماركردنی گۆڵەكەم

یاریگا: ئەنتوان گریزمان ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە تۆماركردنی گۆڵەكەی و بردنەوەی هەڵبژاردەكەی.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە كرواتیا بباتەوە و گریزمان توانی گۆڵی یەكەم تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە هێرشبەرەكەی كەڵەشێرەكان ووتی: یاریەكی داخراو بوو، بەڵام سەخت نەبوو، چیمەنی یاریگاكە سەخت بوو، هەلبژاردەی بەرامبەرمان بەهێز بوون بەڵام گرنگترین شت بردنەوەمان بوو.

سەبارەت بە گۆڵەكەی و شوێنی یاری پێكردنی لە لایەن دیشامپەوە ووتی: لەو باوەڕەدام گۆڵێكی نایاب بوو، دڵخۆشم بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە، دیشامپ دەزانێت لە چ شوێنێك یاریم پێ بكات ، ئەوە زۆر باشە بۆ من ، ڕاهێنەر و هاوڕێكانم لە هەڵبژاردەكەم متمانەیان پێمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button