ئیتاڵیاگرنگترینیاریگا

فەرمی: یوڤێنتوس بە براوە هەژمار کرا و ناپۆلیش سزا درا

ئامادەنەبوونی ناپۆلی لە یاریەکە بووە جێگای باس و خواستی میدیاکانی ئیتاڵیا

یاریگا – یانەی یوڤێنتوس وەک براوەی یاریەکەیان بەرامبەر ناپۆلی هەژمار کرا بە ئەنجامی ٣-٠ لەوکاتەی ناپۆلی خاڵێکیشیان لێ کەمکرایەوە بەوپێیەی پابەندی ڕێکارە تەندروستیەکان نەبوبوون.

ناپۆلی گەشتیان نەکردبووە تورین بۆ ئەنجامدانی یاریەکەیان بەرامبەر یوڤێنتوس لە ٤ی ئەم مانگە، پەوێیەی دوو یاریزانیان کە بریتی بوون لە زیلنیسکی و ئێلماس تووشی پێکان هاتبوون. یانەکە ئەوەیان ڕاگەیاند کە بەرپرسانی ناوخۆیی شارەکە ڕێگربوون لەبەردەم گەشتەکەیان و داوایان لێکردبوون خۆیان کەرەنتین بکەن.

لەوکاتەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە کە پرۆتۆکۆڵی تایبەتیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یانەکان ناردبوو و هەبوونی دوو حاڵەتی ڤایرۆسەکەش بەس نەبووە بۆ ئەوەی ناپۆلی بەشداری یاریەکە نەکەن. هەر لەبەرئەوەشە ناپۆلی بە دۆڕاو هەژمارکران و خاڵێکیشیان لێ سەنرایەوە.

شایانی باسە پرۆتۆکۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر یانەکان بەلایەنی کەم ١٣ یاریزان و یەک گۆڵچیان هەبێت یاریەکان دەبێت بەردەوامبن، لەژێر ئەم بڕگەیەش ناپۆلی سزادراوە و ئێستاش خەریکی ئامادەکردنی داوایەکن بۆ تانەگرتن لەم بڕیاڕەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button