ئه‌وروپا

ڕاهێنەری پورتوگال كاردانەوەی ڕۆناڵدۆی دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا ئاشكراكرد

یاریگا: فێرناندۆ سانتۆس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال كاردانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئاشكرا كرد دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال دوێنێ تووشبوونی ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكەی بە ڤایرۆسەكە ئاشكراكرد.

سانتۆس لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر سوید ووتی: ڕۆناڵدۆ باشە، هیچ نیشانەیەكی تێدا دەرنەكەوتووە ، تەنها ئاگاداری كردمەوە كە دەیەوێت بەردەوام بێت لە یاریكردن.

هەروەها ووتیشی: هەر یاریزانێك ئامادە نەبێت كاریگەری دەبێت لەسەرمان، بێگومان كریستیانۆ لەدەستدانێكی گەورەیە، بەڵام متمانەم بە یاریزانەكانم هەیە، بە بێ ئەویش یاریمان كردووە و ئاستی بەرزمان پێشكەش كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button