ئیسپانیاگرنگترین

تیباس: لالیگا هێشتا لەدوای پریمەرلیگە بەڵام لە گەشەداین

یاریگا-خافیێر تیباس سەرۆکی خولی ئیسپانی باس لە پێشڤەچوونی بەردەوامی خولی ئیسپانی دەکات لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەودا و لە هەمان کاتیشدا دان بەوەدا دەنێت هێشتا لەدوای خولی ئینگلیزین.

تیباس لە ساڵی ٢٠١٣ ـەوە سەرۆکی خولەکەیە، ناوبراو بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت وتی ” ئێمە پەرەمان سەندووە تەنانەت بۆ مەنگۆلیا و گرینلاندیش. راستە داهاتمان لەو وڵاتانە کەمن بەڵام شتێکی رەمزییە کە خولی ئیسپانی دەتوانێت لە هەموو جیهان هەبێت. ئامانجی ئێمە ئەوەیە پێش پریمەرلیگ بکەوین وەکو خولێک کە لە زۆرترین شوێنی جیهانەوە  ئۆفیس و بینەریان هەیە. ئێمە کارمەندی لالیگامان لە هەموو جیهانەوە هەیە، سەدان کەس لە وڵاتە جیاوازەکانەوە کارمان بۆ دەکەن، زۆر گرنگە لە وڵاتە دەوڵەمەند و چڕەکان بوونت هەبێت بۆ گەشەکردن و دۆزینەوەی سپۆنسەر”.

دواتر تیباس باسی دەستکەوتەکانی خۆی کرد و وتی “لە حەوت ساڵدا، نرخی لالیگامان گەیاندووەتە چەند هێندەی خۆی، داهاتمان لە پەخشی گواستنەوەی یارییەکان بە ٢٣٦ ملیۆن یۆرۆ زیادی کردووە لەوەتەی دەستبەکاربووم و گەشتووەتە ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆ. وە داهاتمان لە وڵاتانی دەرەوە لە ٥٥٠ ملیۆن یۆرۆوە بەرزبووەتەوە بۆ ١.٢ ملیار یۆرۆ. ئێمە ئێستا نزیکەی ٤٠ ملیۆن ئەنداممان هەیە بەفەرمی بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاستی بەریتانیا کە ٧٠ ملیۆنە. پێویستە زیاتر گەشە بکەین بە تایبەت لە ئاسیا بۆ ئەوەی بگەینەوە بە بەریتانییەکان”.

سەرۆکەکە دەیتوانی داهاتە داراییەکانی خولەکە زیاتر بکات بە گواستنەوەی بەشێک لە یارییەکانی لالیگا بۆ ئەمریکا بەڵام سەرەڕای فشارەکانی بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و هەروەها فیفا، سەرەنجام سەرکەوت لە هەرەسهێنان بەو هەوڵانە و سووربوو لەسەر هێشتنەوەی یارییەکان لەناوخۆی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button