ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلیک : ناپۆلی باش مامەڵەم لەگەڵ ناکەن

یاریگا-ئەرکادیوز میلیک هێرشبەری یانەی ناپۆلی نیگەرانە لە رەفتاری یانەکەی لەگەڵیدا پاش رێگەنەدان بە رۆشتنی لە یانەکە.

لە گواستنەوەی هاوینەدا میلیک دوو جار نزیک بوو لە رۆیشتن، جارێکیان بۆ یۆڤی و ئەوی دیکەیان بۆ رۆما بەڵام یانەکەی رێگەی نەدا.  پۆڵەندییە ٢٦ ساڵەکە بۆ Sportowefaktyی وڵاتەکەی وتی

ناپۆلی گرێبەستێکی نوێیان خستە بەردەستم و وتیان یان ئەم گرێبەستە واژۆبکە یانیش بڕۆ بۆ یانەیەکی دیکە، بریکارەکەم بەدوای یانەی نوێ دەگەڕا و قسەمان لەگەڵ چەند یانەیەک کرد. نامەوێت ناوی هیچ یانەیەک بهێنم بەڵام لە راستیدا گرێبەستی یانەی دیکەم قبوڵکرد. ناپۆلی دواتر رێگەی نەدا و ناچاربووم بمێنمەوە، ئەوان بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ نەکردم.

ئەم لێدوانەی ئەو یاریزانە پاش ئەوە دێت میلیک لە رۆژنامەکانەوە زانی کە ناوی لە پێکهاتەی ناپۆلی نیە بۆ وەرزی نوێی خولی ئیتاڵی و سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی دیکە، وە رێگەی پێنەدرا یانەکەش جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button