ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

چارەنووسی یارییەکەی پۆرتوگال و سوید پاش تووشبوونی رۆناڵدۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

یاریگا-لە هەواڵێکی ناخۆشدا بۆ هەوادارانی تۆپی پێ، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال رایگەیاند کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە میانەی پشکینە رۆژانەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دا دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کریس رۆژانە مەشقی لەگەڵ یاریزانانی دیکەدا کردووە و بەرکەوتنی هەبووە لەگەڵ هاوتیمەکانی، بەڵام فیدراسیۆنەکە رایگەیاند بەنیازنین داوای خواخستنی ئەو یارییە بکەن چونکە پشکنینی یاریزانەکانی دیکە نەرێنی بووە و پێناچێت تووشبوبن.

ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە تەنها ١٥ رۆژ ماوە بۆ یارییە ئاگرینەکەی نێوان یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا لە گەڕی دووهەمی خولی پاڵەوانەکاندا. لەباری ئاڵۆزنەبوونی بارودۆخی ئەفسانە زیندووەکە پێشبینی دەکرێت بتوانێت بۆ ئەو یارییە ئامادەبێت بەڵام پێناچێت بۆ یارییەکەی دینامۆ کیێڤ بگەڕێتەوە لە گەڕی یەکەمی هەمان پاڵەوانێتی لە ٢٠ی ئەم مانگەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button