ئیسپانیا

خشتەیەكی یاریكردنی چڕ چاوەڕوانی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا: رونالد كومان ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خشتەیەكی چڕی یاریكردنی لە پێشە.

بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرت ، كومان داهاتوویەكی سەخت چاوەڕوانی دەكات بە جۆرێك كە یانەكەی حەوت یاری ئەنجام دەدات لە ماوەی 32 ڕۆژدا واتە ئەنجامدانی هەر یاریەك لە ماوەی 72 كاتژمێردا و ڕووبەڕووی یانەی بەهێزی وەك ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس دەبێتەوە.

لە ئێستادا ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ڕاهێنان بە 15 یاریزان دەكات و یاریزانەكانی دیكەی لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان یاری دەكەن.

یاریزانەكان پێنج شەممەی داهاتوو دەگەڕێنەوە بارسێلۆنا و دەست بە مەشق و ڕاهێنانەكان دەكەنەوە لە ژێر ڕاهێنەرایەتی كومان.

بابەتی زیاتر

Back to top button