ئه‌مریکا

پۆلیڤیا بەرامبەر ئەرجەنتین… میسی بەدوای یەكەم بردنەوە دەگەڕێت لە یاریگای پۆلیڤیا

یاریگا: لیۆنێل میسی ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركردایەتی هەڵبژاردەكەی دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی پۆلیڤیا.

ئەستێرەكەی تانگۆ لە یاریگای هێرناندۆ سیلیسی تایبەت بە هەڵبژاردەی پۆلیڤیا ( ئەو یاریگایەی 3640 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە) دوو یاری ئەنجامداوە ، یەكەمیان لە ساڵی2009 یەكەم یاری خۆی لەو یاریگایە ئەنجام دا لەژێر ڕاهێنەرایەتی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا و تێیدا تانگۆ تووشی شكستێكی سەخت هاتن و بە ئەنجامی 6-1یاریەكەیان دۆڕاند ، دوای یاریەكە میسی ووتی: زۆر سەختە یاریكردن لەو یاریگایە، وەك ئەوە وایە بخنكێیت، ناتوانی هەناسە بدەیت، بەڵام ئەوان تەواوی یاریەكە ماندوو نەبوون و لە ئێمە خێراتر بوون.

دووەم جار لە ژێر ڕاهێنەرایەتی سابێلا لەو یاریگایە ڕووبەڕووی پۆلیڤیا بوونەوە و یاریەكەش بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

وابڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 11 بەكاتی كوردستان هەڵبژاردەی پۆلیڤیا میوانداری تانگۆ بكات لە میانەی یاریەكانی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشور بۆ گەشتن بە جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button