مۆندیال

دیبالا لە پێکهاتەکەی ئەرجەنتین بۆ یاریەکەی بۆلیڤیا دوورخرایەوە

یاریگا – پاولۆ دیبالای هێرشبەری یوڤێنتوس ناتوانێت بەشداری یاریەکەی ئەرجەنتین و بۆلیڤیا بکات لە میانەی یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢.

ئەستێرەکەی یوڤی یاری پێشووتریشی بەرامبەر ئیکوادۆر لەدەستدا و ئەم هەفتەیەش گەشت ناکات لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەهۆی کێشەیەکی گەدەوە و بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی چارەسەریەکان. هەژماری فەرمی ئەرجەنتین لە تویتەر ڕایاگەیاند:

پاولۆ دیبالا گەشت ناکاتە بۆلیڤیا لەگەڵ پێکهاتەکەمان، بەوپێیەی لە دۆخێکی جەستەیی گونجاودا نییە. ئەو بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی چارەسەریەکانی بۆ کێشەیەکی گەدەی.

بەمشێوەیەش دیبالا دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا و خۆی بۆ یاری داهاتووی یوڤی ئامادە دەکات بەرامبەر یانەی کرۆتۆنی کەوا لە ١٧ی مانگ ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button