خوله‌کانی دیکە

پێپێ: دەمەوێت بەشداری مۆندیالی ٢٠٢٢ بکەم

پێپێ بەشێک بوو لە پێکهاتەی پورتوگال لەکاتی بردنەوەی نازناوی یۆرۆ و خولی نەتەوەکان

یاریگا – پێپێ چاوی لەوەیە بەشداری مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ بکات لەوکاتەی تەمەنی دەبێتە ٤٠ ساڵ.

بەرگریکارەکەی پێشووی ڕیال مەدرید و ئێستای پۆرتۆ، بەشداری لە ١١١ کردووە بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧ــەوە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری سێ جامی جیهانی و سێ یۆرۆی کردووە لەنێویاندا یۆرۆی ٢٠١٦ کە توانیان نازناوەکە ببەنەوە و پێپێش وەک باشترین یاریزانی یاری کۆتایی دەستنیشانکرا.

ئێستاش کە پرسیاری لێکرا دەربارەی جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە ئەوکاتەی مۆندیال ئەنجامدەدرێت پێپێ تەنها سێ مانگ دووردەبێت لەوەی تەمەنی ببێتە ٤٠ ساڵ، ڕایگەیاند:

هەرگیز ناڵێم نەخێر، ئێستا تەرکیزم لەسەر یاری داهاتووە، دەزانم تەمەنم چەندە، بەڵام دەشزانم کە چەندم لە توانادا ماوە و خۆشحاڵ دەبم لەپاڵ یاریزانە لاوەکانمان هەڵبژاردەی نیشتیمانی سەربخەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button