ئیسپانیاگرنگترین

کومان: سوارێز خۆی رۆیشت و دەیتوانی بمێنێتەوە!

یاریگا-رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بارسێلۆنا جیاواز لە لێدوانەکانی پێشووی، ئەمجارەیان دەڵیت لویس سوارێز دەیتوانی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

کومان لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەکو راهێنەری بارسا، یەکەم بڕیاری دوورخستنەوەی سوارێز بوو بەڵام پاشئەو رەخنە توندانەی لەیانەکە گیرا لەسەر مامەڵەیان لەگەڵ ئەستێرە مێژوویەکەیان، راهێنەرە هۆڵەندییەکە بۆ NOS وتی

سەبارەت بە سوارێز، ئەستەم بوبوو بۆ ئەو کە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت و ئەوەشم بە راشکاوانە پێ وت، ئەویش زۆر بە خراپی وەریگرت بەڵام من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەودا نەبوو. کاتێکیش بڕیاریدا بڕوات پێم وت ئەگەر نەڕۆیت تۆ هەر یەکێک دەبیت لە یاریزانەکانمان و دەتوانیت بۆم بسەلمێنیت کە شایستەی پێکهاتەی سەرەکیت، بۆیە دەکرا بمایاتەوە.

کومان هەر لەو لێدوانەیدا هۆکاری لابردنی سوارێزی لە پلانەکانیدا بۆ خواستی یانەکە گەڕاندەوە بۆ دەرفەتدان بە یاریزانە لاوەکان و سوارێز تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button