ئه‌وروپا

” میسی گواردیۆلای درووست كرد ”

یاریگا: فیلیكس ماجات ، ڕاهێنەری بەناوبانگی ئەڵمانی هێرشدەكاتە سەر پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.

ماجات پێشتر سێ جار وەك ڕاهێنەر خولی ئەڵمانی بردووەتەوە دوو جار لەگەل بایرن میونشن و جارێك لەگەڵ فۆلفسبۆرگ.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی بێلد ووتی: میسی نازناوەكانی دەبردەوە نەك گواردیۆلا، بە بێ میسی تیكی تاكاكەی سەری نەدەگرت، گەر وا نەبوایە لەگەڵ بایرن و سیتی چامپیۆنسلیگی دەبردەوە.

هەروەها ووتیشی: تیكی تاكا هەڵەیەكە لە تۆپی پێ ،تەنها چەند یاریزانێك دەتوانن ئەوە بكەن بە هەموو یاریزانێك ناكرێت.

لە كۆتایشدا ووتی: بارسێلۆنا سەركەوتوو دەبوو چونكە میسی هەبوو، كە هەر خۆی یاریەكان یەكلا دەكاتەوە، كێشەی گواردیۆلا لە چامپیۆنسلیگ ئەوەیە كە لە سەرەتای یاریەوە هەلی بردنەوەی یاریەكە لەدەست دەدات و دواتر بڕیاری هەڵە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button