ئاسیا

دوای تەنها دوو یاری کاناڤارۆ وازی لە راهێنەرایەتی چین هێنا

یاریگا-فابیۆ کاناڤارۆ ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وازهێنانی خۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی چین راگەیاند.

کاناڤارۆ لە دوو یاریدا راهێنەرایەتی چینی کردوو و هەردووکیانی دۆڕاند بە تایلاند و ئۆزبەکستان، لە هەمان کاتیشدا راهێنەری گوانگژۆو ئێڤەرگراندی یانەی هەمان وڵاتە. بەڵام سەرەنجام رایگەیاند واز لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکەی دەهێنێت بۆ گرنگیدانی زیاتر بە یانەکە.

ناوبراو هۆکارێکی دیکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە هیچ کاتێکی بۆ خێزانەکەی نەماوەتەوە و هیواشی خواست چین بگاتە کۆتاییەکانی جامی جیهانی قەتەڕ.

فابیۆ لە مانگی سێ دا بووە جێگرەوەی مارچێلۆ لیپی هاونیشتیمانی وەکو راهێنەری چین.

بابەتی زیاتر

Back to top button