ئینگلتەرا

“تۆتنهام دەتوانێت ئەم وەرزە پریمەرلیگ بباتەوە”

یاریگا-هاری رێدناپ راهێنەری پێشووی تۆتنهام هۆتسپێرز جارێکیتر دووپاتی دەکاتەوە سپێرز دەتوانێت ئەم وەرزەی پریمەرلیگ لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت.

هاری پێنج ساڵ راهێنەری ئەو یانەیە بووە و لە ستوونێکدا بۆ رۆژنامەی The Sun  دەڵێت

تانەم لێدەدرێت لەسەر ئەوەی وتوومە تۆتنهام رکابەرێکی سەرسەختی ناسناوەکە دەبێت لەم وەرزەدا، بەڵام بۆ لایان سەیرە؟ ئەوە روونە کە کەس ناتوانێت هاوشێوەی لیڤەرپوولی پارساڵ تاکلانەیە جامەکە یەکلابکاتەوە، وە یارییەکانی ئەم وەرزە ئەنجامی سەیروسەمەرە و گەورەی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام تۆتنهام ئامادەن و دەکرێت ببنە کاندیدێکی راستەقینە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لیڤەرپوول و مان سیتی پاڵێوراوی یەکەمن لەم وەرزە.

 

تۆتنهام لە چوار یاری ئەم وەرزەدا تا ئێستا، یارییەکەی بە ئێڤەرتۆن دۆڕاند و لەگەڵ نیوکاسڵیش بەرامبەربوو بەڵام ٥-٢ شکستی بە ساوزهامپتن هێنا و ٦-١  مانچێستەر یونایتدی گۆڵباران کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button