ئینگڵته‌را

پێکانێکی نوێ هەڕەشە لە هارین کەین دەکات

یاریگا-جارێکیتر هاری کەین تووشی پێکان هات و ئەگەری ئەوە هەیە بەرامبەر بەلجیکا بەشدارنەبێت.

لە مەشقەکانی دوێنێ دا، کەین پزیشکەکانی ئاگادارکردووەتەوە ئازاری هەیە بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بەلجیکا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا. تا ئێستا دیار نیە پێکانەکەی ئەو یاریزانە تا چەند مەترسیدارە بەڵام تۆتنهام بەفەرمی داوای کردووە رێگەبدەن ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە یانەکەی و بەشداری لەو یارییەکە نەکات.

کەین لە مانگی یەکدا تووشی پێکانێکی قورس هات و ئەگەری بەشداریکردنی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ دەخستە مەترسییەوە ئەگەر ئەو پاڵەوانێتییە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوانەخرایەوە، لە یارییەکەی ئینگلتەراش بەرامبەر وێڵز لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە و بەشداری پێنەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button