ئه‌وروپائینگڵته‌را

کیڤن دی بروین: ڕاستگۆبم لەگەڵتان، هاتنی مێسی بۆ مان سیتی گرنگ نییە بەلامەوە

یاریگا- کیڤن دی بروین، ئەستێرەی بەلجیکی و یانەی مان سیتی بە پێچەوانەی زۆرینەوه دەنگۆی چوونی لیۆنێل مێسی بۆ سیتیزنس زۆر جێگەی بایەخ نەبووە لای.

دی بروین کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژادەی وڵاتەکەیەتی بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا “نەیشنز لیگ” لە چاوپێکەوتێکیدا لە سکای سپۆرتس بڵاو بۆتەوە، دەڵێت: “ڕاستی بڵێم، گرنگ نییە بەلامەوە. ئەگەر مێسی بێتە مان سیتی شتێکی باشە، ئەگەر نەشیەت ئەوا لێرە ئەوەندە یاریزانی باشی لێیە کە چێژ وەردەگرم لە یاریکردن لەگەڵیان.”

هاوینی بووری مێسی تەواو نزیک بوو لە جێهێشتنی بارسێلۆنا و، نزیکترین یانەش کە وەک وێستگەی داهاتووی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە دەبینرا، مان سیتی بوو کە وەک دەگوترێت هاوینی داهاتووش هەوڵی بۆ دەدەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button