ئه‌ڵمانیا

یوڤێنتوس و پاریس سان جێرمان چاویان لە گواستنەوەی ئالابایە

یاریگا – دەنگۆکان بۆ ئەوە دەچن کە هەردوو یانەی یوڤێنتوس و پاریس سان جێرمان لە ڕکابەریدان بۆ گواستنەوەی دەیڤد ئالابا دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن میونشن بەکۆتا دێت.

بەرگریکارە تەمەن ٢٨ ساڵیەکە لەکۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی بەکۆتایی دێت دوای بەسەربردنی زیاتر لە دە ساڵ بە درێسی بایەرن میونشن. لە هەمان کاتیشدا، ئالابا ئامادەیی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەرنەبڕیوە هەربۆیەش یانەکان دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ گواستنەوەی ناوبراو.

لە ئێستاشدا، یانەی یوڤێنتوس بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە وێستگەی داهاتووی ئالابا، بەڵام پاریس سان جێرمان ڕکابەریان دەکات بەوپێیەی پێویستیان بە جێگرەوەیەکە بۆ تیاگۆ سیلڤا دوای ئەوەی یانەکەی بەرەو چێڵسی بەجێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button