ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی: یەکەم یاریی بایرن میونشن بەبێ هاندەر دەبێت

یاریگا
بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لە یەکەم یاریی ئەم وەرزەی لە چامپیۆنزلیگ میوانداری ئاتلیتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات و یارییەکەش بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەکرێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا بریاریداوە یارییەکەی باڤارییەکان لە وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ کە 21ـی ئەم مانگە لە ئالیێنز ئارێنا یاریگا تایبەتیەکەی خۆیان پێشوازی لە یانە ئیسپانیەکە دەکەن، بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت و هەردوو یانە ناتوانن رێگە بە هاندەرەکانیان بدەن لە یاریگاکا ئامادەبن.

لە کیشوەری ئەوروپا چەند رۆژێکە لە ترسی هاتنی شەپۆڵێکی دیکە ڤایرۆسی کۆڤید19، رێکارە تەندروستیەکان توند کراونەتەوە و بەم هۆیەوەش جارێکی دیکە یاریگاکان لەسەر هاندەران دادەخرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button