ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەران

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاندووە رێگە نادەن هاندەران لە مەدرید لە یاریگاکان ئامادەبن.

ماڵپەری فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بلاویکردووە، بە هۆی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسیەکانی ئەم پەتا جیهانیە، رێگە نادەن هاندەران لە مەدریدی پایتەخت ئامادەی یارییەکان بن، بەم شێوەیە تا ئەو کاتەی رێگە بە گەڕاندنەوەی هاندەران دەدرێت، هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید بە بێ ئامادەبوونی هاندەرەکانیان رووبەڕووی رکابەرەکەیانیان دەبنەوە.

شاهانەکان لە یەکەم یاریی وەرزی نوێێ چامپیۆنزلیگ 21ـی ئەم مانگە میوانداری شاختاری ئۆکراینی دەکەن و لە بەرامبەردا ئاتلێتیکۆ مەدریدیش 27ـی مانگ میوانداری لایپزیگی ئەڵمانیا دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button