ئینگلتەرا

جاک گریەڵیش: بگەڕێمەوە بۆ ئەستۆن ڤیلا، هەوڵ دەدەم چاو لە هاری کین بکەم

یاریگا- جاک گریالیش، سەرسامە بە پابەندبوونی هاری کین بە ئەرکەکانیەوە و دەیەوێت بیکات بە ئیلهامبەخشی خۆی.

گریالیش، کە لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئنگڵتەرایە بۆ خۆئامادەکارییەکانی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، لە بارەی هاری کاپتنی سێ شێرەکانەوە، لە لێدوانکیدا لە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاو بۆتەوە، دەڵێت: “هاری کین یەکەم کەسە دەگاتە شوێنی ڕاهێنانەکان. یەکەم کەسیشە لە کۆبوونەوەکاندا ئامادە دەبێت و کۆتا کەسیشە ڕاهێنانەکان جێ دەهێڵێت. ئەو زۆر ڕاهێنان دەکات لەسەر کۆتا لێدان بۆ ناو گۆڵ، ڕاهێنان لەسەر لێدانە ڕاستەوخۆکان. هەموو ڕۆژێک ئەوانە ئەنجام دەدات. هیچ گومانی تێدا نییە کە ئەو یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان. وات لێ دەکات کە بڕۆیتەوە بۆ ئەستۆن ڤیلا، تۆش حەز بکەیت خۆت وابەستە بکەیت بەو پێوەرانەوە.”

یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکە، هاوینی ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی گاریس ساوسگەیت کرا و، لە دووەم یاری خۆیدا بەرامبەر وێڵز لە یارییەکی دۆستانەدا کە وەک سەرەکیی بەشداری پێ کرا و 3-0 براوە بوون، وەک باشترین یاریزانی یارییەکە هەبژێردرا.

لەگەڵ یانەکەشی ماوەی دوو وەرزە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و ئەم وەرزە هاوشانی ئیڤەرتۆن تاکە دوو یانەن هیچ خاڵێکیان لە دەست نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button