ئینگلتەرا

بڕیارێکی شێتانەی پریمەرلیگ لەسەر پەخشی یارییەکان هەرادەنێتەوە

یاریگا-بەرپرسانی خولی ئینگلیزی  رایانگەیاند لەمەودوا بینەران دەبێت بەپێی یارییەکان پارە بدەن تاوەکو بتوانن لە ماڵەکانیان سەیری یارییەکانی ئەو خولە بکەن.

تا ئێرە ئاسایی بوو بەڵام نرخی بینینی هەر یارییەک هەمووانی تووشی سەرسوڕمانکرد کاتێک سکای سپۆرت رایگەیاند بینەران و هەواداران دەبێت لەنێو ئینگلتەرا بۆ بینینی هەریارییەک لەرێگەی تیڤی دەبێت ١٦.٩٥ یۆرۆ بدەن کە دەکاتە نزیکەی ٢٤ هەزار دیناری عێراقی.

رێککەوتنەکە بەرەزامەندی سەرجەم یانەکان هاتۆتە ئەنجامدان و دەیانەوێت بەمجۆرە کەمێک لە زیانە داراییەکانی ئامادەنەبوونی هاندەران لەنێو یاریگا کەمبکەنەوە  ئەمەش پاش ئەوەی بەرپرسانی حکومەتی بەریتانیا رەتیانکردەوە رێگەبدەن هاندەران وەک جاران لە یاریگاکان ئامادەبن.  .

ئەو بینەرانەی پێشتر بەشداری ئەندامبوونی مانگانە و ساڵانەیان کردووە دەتوانن بینەری یارییە ئاساییەکان بن کە  پێنج یارییە بۆ هەر هەفتەیەک بەڵام بۆ پێنج یارییەکەی دیکە دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button