ئیتاڵیا

تیۆ هێرناندێز: لە ئینتەر دەبەینەوە و پێکهاتەیەکی نایابمان هەیە

یاریگا-تیۆ هێرناندێز بەرگریکاری یانەی ئەیسی میلان باس لە بەختەوەری خۆی دەکات لە رۆسۆنێری و دەشڵێت دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانەکە بمێنێتەوە.

تیۆ بووەتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی میلان و وابڕیارە هەفتەی داهاتوو لە کلاسیکۆی ئیتاڵیادا بەرامبەر ئینتەر یاری بکات. ناوبراو بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت وتی “زۆر بە ئاسوودەیی دەچینە ئەو یارییە و دەمانەوێت لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام بین، دەتوانین یارییەکە ببەینەوە و خاوەنی تیمێکی نایابین. لە لای من ئەشرەف حەکیمی بۆ ئینتەر یاری دەکات، لەگەڵ ئەودا بەیەکەوە لە ریاڵ مەدرید یاریمان کردووە و تواناکانی دەزانم بۆیە هەوڵدەدەم رێگە نەدەم لەو ناوچەیەوە تۆپ تێپەڕێنێت”.

سەبارەت بە مانەوەی لە یانەکەی وتی “من بۆ ئەوە لێرەم ماوەیەکی زۆر بمێنمەوە، باشترین ساڵی خۆم بەڕێکردووە لێرە و زۆر فێربووم لە ئیبراهیمۆڤیج ، ماڵدینی و پیۆلی راهێنەر”.

میلان لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە لە ئینتەری نەبردووەتەوە بەڵام لە باشترین بارودۆخی خۆی پێدەنێتەوە ئەو یارییە و سەرجەم رووبەرووبوونەوەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بردووەتەوە و لە پلەی یەکەمدایە. هەرچەند بەهۆی هەڵکشانی کەیسی کۆرۆنا لە هەردوو یانە، ئەگەری دواخستنی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button