ئیسپانیا

كۆرتوا: هەرگیز خەیاڵی ئەوەم نەدەكرد یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بكەم

یاریگا: تیبۆ كۆرتوا ، گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی خۆشحاڵە بەوەی كە گۆڵپارێزی یانە شاهانەكەیە و پێی وایە یانەكەی باشترین یانەی جیهانە.

كۆرتوا پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە كرد بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی2018 لە دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی لەگەڵ چێڵسی پێشكەش دەكرد.

گۆڵچیە بەلجیکیەکە لە ستۆری ئینستاگرامی خۆیەوە نووسیبوی: ” لە تەمەنی 11 سالیم دەستم پێكرد وەك گۆڵپارێز، هەر لەو تەمەنەدا خولیا و ئارەزوەكانم دەستیان پێكرد”.

” بەڵام هیچ كات خەیاڵی ئەوەم نەدەكرد كە یاری بۆ باشترین یانەی جیهان بكەم، ئەوە خەونێك بوو هاتە دی”.

شایەنی باسە گۆڵپارێزە بەلجیكیەكە ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانە شاهانەكە پێشكەش دەكات و لە كۆی ئەنجامدانی چوار یاری لە خولی ئیسپانی لە سێ یاری گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button