ڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: بەرگریكارێكی كۆڵۆمبیا تووشی پێكانێكی ترسناك بوو

یاریگا: سانتیاگۆ ئاریاس، بەرگریكاری هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كە ئێستا بە خواستن یاری بۆ بایرن لیڤەركوزن دەكات لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر فەنزویلا تووشی پێكانێكی سەخت و ترسناك بوو.

لە دوای تەنها نۆ خولەك لە دەستپێكی یاریەكە یاڕیزانە تەمەن 28 سالانەكە بە سەختی تووشی پێكان بوو یاریگای بەجێهێشت.

 

هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا توانی یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە فەنزویلا بباتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button