ئه‌مریکا

ڕێژەی گۆڵەکانی مێسی له ڕێگەی [لێدانی سزا+لێدانی ڕاستەوخۆ] لەگەڵ ئەرجەنتین بەراورد بە بارسێلۆنا

یاریگا- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە میانی گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئیکوادۆری بردەوە، گۆڵەکەسش لیۆنێل مێسی کاپتنی تانگۆ لە ڕێگەی لێدانی سزاوه تۆماری کرد.

بە گوێرەی ئامارەکانی “ئۆپتا” بەو گۆڵە، مێسی ڕێژەی گۆڵەکانی بە تۆپی جێگیر لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بۆ ٪31 بەرز کردەوە. واتا لە کۆی 71 گۆڵەکەی بە درێسی تانگۆوە 22 گۆڵیان بە تۆپە جێگیرەکان بووە (16 لێدانی سزا و، بە لێدانی ڕاستەوخۆ 6 گۆڵ)

لەگەڵ بارسێلۆناش، ئەو ڕێژەیە ٪19,3 دەبێت بۆ ئەفسانەکەی بڵاوگرانا. بە دیاری کراوی 123 گۆڵی ناوبراو لە کۆی 636 گۆڵەکەی بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکەوە لە ڕێگەی تۆپە جێگیرەکانەوە تۆماری کردوون. (76 بە لێدانی سزا و، 47 بە لێدانی ڕاستەوخۆ)

بابەتی زیاتر

Back to top button