ئه‌وروپائیسپانیا

زۆرێک لە واژۆیە کۆکراوەکان بۆ دوورخستنەوەی بارتیمیۆ ساختەن

یاریگا
ماوەیەکە دژبەرانی ماریا بارتیمیۆ لە هەوڵی ئەوەدان واژۆی پێویست بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا کۆبکەنەوە و چەند رۆژێکیشە دەنگۆی کۆکردنەوەی واژۆی پێویستیان بڵاوکردووەتەوە.

رۆژنامەی La Vanguardia ئیسپانی بڵاویکردووە ئەمڕۆ هەینی تیمێکی تابیەت بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ئەو هەموو واژۆیانە پێکهێنراوە و دەرکەتووە کە ئامێرێکی ساختە دۆزراوەتەوە و زۆربەی ئەو واژۆیانەی کۆکراونەتەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە ساختە کراون، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پرۆسەکە هەڵوەشێندرێتەوە.

پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دەیانەوێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی سەرۆکایەتیەکەیە، بارتیمیۆ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە، چونکە ئەوان لەو بڕوایەدا ئەو هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button