ئه‌وروپائیتاڵیا

” خۆشحال دەبم رۆناڵدۆ بگات بە ریکۆردەکەم ”

یاریگا
کلارێنس سیدۆرف، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەو بڕوایەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەتوانێت بگات بە ریکۆردەکەی و لەگەڵ یۆڤێنتوسیش دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

یاریزانە هۆڵەندیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ” هیچ گومانێک نیە کە کریس یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و خۆشی هەموو کاتێک حەز بە شتی نوێ دەکات و چانسێکی باشی هەیە لەگەڵ یانەکەی جارێکی دیکە ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت، بۆیە ئەو یاریزانە دەتوانێت بگات بە ریکۆردەکەم”.

سیدۆرف تەنها یاریزانە لە مێژوودا لەگەڵ سێ یانە، واتە ئایاکس، ریال مەدرید و ئەیسی میلان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت، لە دوای ئەویش رۆناڵدۆ لەگەڵ دوو یانە ناسناوەکەی بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button