ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

دێربی دێلامادۆنینا لەژێر هەڕەشەدایە

یاریگا
بە هۆی تووشبوونی چەندین یاریزانی هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان، ئەستەمە دێربی دێلامادۆنینا لە نێوان ئەو دوو یانەیە بکرێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوکردووە، بە هۆی تووشبوونی پێنج یاریزانی ئینتەر میلان و دو یاریزانی ئەیسی میلان، هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر یاریی نێوان ئەو دوو یانە هەیە و پزیشکێکی شاری میلانۆ پێیوایە هۆشداری دەدات کە پێویستە سەرجەم یاریزانەکانی ئە دوو یانەیە بەم هۆیەوە کەرەنتین بکرێن.

هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان بریارە سبەی یەک شەممەی داهاتوو ١٧ـی ئۆکتۆبەر بکرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت یارییەکە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە نەکرێت.

Back to top button