ئینگلتەرا

فەرمی: كارلۆ ئەنچیلۆتی بە باشترین ڕاهێنەری مانگی پێشووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا: كارلۆ ئەنچیلۆتی بە باشترین ڕاهێنەری مانگی پێشووی خولی ئینگلیزی دەستنیشانكرا دوای ئەو ئاستە بەرزەی یانەكەی پێشكەشی كرد.

پەڕەی فەڕمی پریمەرلیگ لە توویتەر ڕایگەیاند كەوا كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بە باشترین ڕاهێنەری مانگی 9ی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا.

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە توانیویەتی پلەی یەكەمی ڕیزبەندی خولەكە بگرێت و لە سەرجەم ئەو یاریانەی كە ئەنجامیداوە براوە بێت.

شایەنی باسە ڕاهێنەرە 61 ساڵانەكە یەكەم ڕاهێنەری ئێڤەرتۆنە ئەو خاڵەتە بەدەستبهێنێت لە دوای داڤید مۆیس لە ساڵی 2013.

بابەتی زیاتر

Back to top button