ئینگڵته‌راگرنگترین

یەكێك لە گرێبەستە گرنگەكانی ئەم هاوینەی چێڵسی تووشی پێكان بوو

یاریگا: یەكێتی تۆپی پێی سەنیگال ،پێكانی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەكەی ئیدوارد میندی ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو بەیاننامەی یەكێتی تۆپی پێی هەڵبژاردەكە بڵاویكردووەتەوە ئیدوارد میندی لە ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان بووە و مەشق و ڕاهێنانەكانی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە چێڵسی، لە یانەكەی پشكنینەكان ئەنجام دەدات و ماوەی دووركەوتنەوەكەی ئاشكرا دەكرێت.

ئەمەش هەواڵێكی ناخۆشە بۆ فرانك لامپاردی ڕاهێنەری بلووز ، لە كاتێكدا كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بە گۆڵپارێزە سەنیگالیەكە دەبەست لە دوای ئەو ئاستە خراپەی كیپا پێشكەشی دەكرد.

مێندی ئەم هاوینە لە یانەی ڕینی فەڕەنسیەوە بە گرێبەستێکی 5 وەرزی و بەهای 22 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ستامفۆردبریج.

بابەتی زیاتر

Back to top button