ئه‌وروپائیتاڵیا

ساری ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتوس هەڵوەشێنێتەوە

یاریگا
ماوریزیۆ ساری، راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا لە پێناو وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە، ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە هەڵوەشێنێتەوە.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، راهێنەرەکەی پێشووی خانمە پیرەکە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی هەر ماوە و هەڵنەوەشێندراوەتەوە، بۆیە پێویستە لەسەر یانە ئیتاڵیەکە تا دوو ساڵی دیکە موچەی ئەو راهێنەرە بدات، بەڵام ناوبرا ئامادەیە گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

ساری تاوەکو ئەو کاتەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتوس هەڵنەوەشێنێتەوە، ناتوانێت راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک بکات، لە هەمان کاتدا تا ئەو کایەش بیانکۆنێری پێویستە موچەکەی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button