ئیتاڵیا

دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یانەی ئینتەر میلان دەركەوت

یاریگا: ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەكان ئاشكرایان كرد كەوا دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕیزەكانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەركەوت.

بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە ڕیزەكانی نیراتزۆری بۆ چوار كەس بەرز بوویەوە دوای تووشبوونی هەردوو یاریزان ناینگۆلان و گالیاردینی و پێشتریش باستۆنی و سكرینار تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئەنتۆنیۆ كۆنتی ناچار دەبێت گۆڕانكاری لە پێكهاتەی یانەكەی بكات بە هۆی زۆری تووش بوونی یاریزانەكانی یانەكەی بە ڤایرۆسەكە.

شایەنی باسە لە 18ی ئەم مانگە لە دێربی میلانۆدا هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button