ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رەنگە مێسی بارسا جێبهێڵێت بەر لە هاوینی داهاتوو

یاریگا-لیۆنێل مێسی رەنگە بتوانێت لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکەی جێبهێڵێت پاش ئاشکرابوونی کێشە داراییەکانی بلەوگرانا.

بەگوێرەی مارکا، یانەکەی کاتالۆنیا تووشی قەیرانی دارایی هاتووە و پێویستی بەوەیە موچەی یاریزانەکانی کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەش ئامادەیە بێ بەرامبەر دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانە بەتەمەنەکانی ببێت.

مێسی ٣٣ ساڵ بەنیازە لە هاویندا بڕوات بەڵام ئەم پێشهاتە نوێیە دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک بۆ رۆیشتنی . لە هەمان کاتیشدا یانەی مانچێستەر سیتی لە خۆ ئامادەکاریدا بۆ بەدەستهێنانی ئەفسانە زیندووەکە پاش دوو مانگی دیکە کاتێک دەرگای گواستنەوەی هاوینە دەکرێتەوە. ئەمەش بەگوێرەی هەمان سەرچاوە.

جگە لە ستیزن، یانەی ئینتەرمیلانیش لە هەوڵدا دەبێت بەختی خۆی بۆ بەدەستهێنانی  مێسی تاقیبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button