ئه‌ڵمانیا

لۆتار ماتیۆس: جارێکیتر هیچ کەس لە ئەڵمانیا تەلەفزیۆنەکانیان داناگیرسێنن!

یاریگا- جارێکیتر لۆتار ماتیۆس ڕەخنەکانی بۆ سەر یواکیم لۆڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمنیا دەست پێ کردەوە و بە توندی ڕەخنەی لە تاکتیکی ناوبراو گرت دوای یەکسانبوونەکەی شەوی ڕابردووی مانشافت 3-3 لەگەڵ تورکیا.

ئەفسانەی مێژوویی ئەڵمانییەکان کە لێدوانەکەی لە ڕۆژنامەی بیڵد بڵاو کراوەتەوە، گوتی: “جارێکیتر هەڵەی تەکتیکی لەلایەن یواکیم لۆڤەوە کاتێک بە گۆڕانکارییەکان باجی هەڵەکەی دا و بردنەوە لە کیس چوو. من سەرم سوڕماوە کاتێک دەبینم زۆرێک لەو یاریزانانە نموونەی وەک نیکۆ شوڵز یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکەن لە کاتێکدا لە یانەکانی خۆشیان لەسەر کورسی یەدەکن. هەر لەبەر ئەمەیە کەس چیتر لە ئەڵمانیا تەلەفزیۆنەکانیان داناگیرسێنن.”

بۆ زانین، دوای هەر پێشکەوتنێک لە یارییەکەی شەوی ڕابردوو لە لایەن تیمەکەی لۆڤەوە، تورکیا یەکسانی دەکردەوە که دواترینیان گۆڵەکەی خولەکی 94 بوو که نەیهێشت ئەڵمانەکان شادی سەرکەوتن ببینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button