خوله‌کانی دیکە

فرانک دی بوێر بەردەوامە لە دەستپێکە خراپەکانی وەک ڕاهێنەر

یاریگا- دەستپێکە خراپەکانی فرانک دی بوێر بەردەوامیی هەیە و ئەم جارە لە یەکەم یاری خۆیدا وەک ڕاهێنەر هەڵبژارەی هۆڵەندا بە شکست دەست پێ کرد.

دی بوێر، کە پێشتر ڕاهێنەری ئایاکس، ئینتەر میلان، کریستاڵ پاڵاس، ئەتڵەنتا یونایتدی ئەمریکی بووە، لە هەموو یاندا وەک یەکەم یاری تیمەکەی دۆڕاندوویەتی جگە لە ئایاکس.

شەوی ڕابردووش بەرامبەر هەڵبژاردەی مەکسیک بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی هێنا لە یارییەکی دۆستانەدا. کە ئەوەی دووەمیان تاتا مارتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری پێشووتری بارسێلۆنا سەرپەرشتی دەکات.

فرانک دی بوێر شوێنی ڕۆناڵد کومانی هاونیشتیمانی گرتەوە کاتێک کومان ئاشە هەواییەکانی جێ هێشت لە پێناو وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەڕایەتی لە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button