ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئۆزیل لە پێکهاتەی ئارسیناڵ دوور دەخرێتەوە

یاریگا- مەسعود ئۆزیل بۆ یارییەکانی یۆرۆپالیگ لە نێو پێکهاتەکەی مایکڵ ئارتێتا نابێت کە بڕیارە ئەمڕۆ ڕاهێنەرەکەی ئارسیناڵ ناوی یاریزانەکانی ڕابگەیەنێت.

بە گوێرەی میدیافەرمییەکانی بریتانیا، لە نێویشیانداسکایسپۆرتس، ئارتێتا ئەمڕۆ پێنجشەممە پێکهاتەکەی ئاشکرا دەکات بۆ ئەو پاڵەوانێتیە کە تێیدا گەنەرز، له 22 ئەم مانگە یەکەم یاریی کۆمەڵەکانی بەرامبەر ڕاپید ڤیێنا ئەنجام دەدات. سکای ئەوەی زانیوە کە ڕاهێنەرە پیسپانییەکە پشت بە ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکەی نابەستێت.

ئۆزیل کە خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە مێژووی یانەکەدا، [350 هەزار پاوەندی هەفتانە] ساڵی 2018 گرێبستەکەی نوێ کرایەوە کە تاوەکو 2021 دەخایەنێت، لە دوای مانگی سێی ئەم ساڵەوە و پاش دەست پێکردنەوەی یارییەکانی کە بە هۆی کۆرۆناوه وەستێنران، نەیتوانیوە خۆی لە پلانەکانی ئارتێتا جێ بکاتەوە. پێشتریش ئەو ڕاهێنەرە نەیشاردەوە کە زەحمەتە جارێکیتر ئۆزیل پێگەی سەرەکی وەرگرێتەوە بەهۆی ئەو گەشە کردنەی تۆپچیەکانی لەندەن بە خۆیانەوە بینیویانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button