فه‌ره‌نسا

ئۆلیڤیە ژیرۆ توانی میشێل پلاتینی تێپەڕێنێت

یاریگا- لە یاریی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و ئۆکرانیا کە لە ئێستادا گێمی دووەمێتی، بۆ ئۆلیڤییە ژیرۆی هێرشبەری کەڵەشرێرەکان بۆنەیەکی تایبەت بوو.

گۆڵکارەکەی فەڕەنسا بەو یارییە کە 100هـەمین بەشداری بوو بە درێسی ئەو هەڵبژاردیەوە، لە گێمی یەکەمدا تونی دوو گۆڵ تۆمار بکات و پێش میشێل پلاتینی ئەفسانەی فەڕەنسا بداتەوە.

بەو دوو گۆڵە، ژیرۆ کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 42 و، لە ئێستادا تەنها تێری هێنری بە 52 گۆڵ وەک گۆڵکاری مێژوویی فەڕەنسا دێت لە پێش هێرشبەرەکەی پێشووتری ئارسیناڵ و ئێستای چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button