ئه‌وروپا

دوای پێكانی گۆڵپارێزی سێیەمی ئۆكرانیا گۆڵپارێزێكی سەیر جێگای دەگرێتەوە

یاریگا: هەڵبژاردەی ئۆكرانیا ڕایگەیاند كەوا گۆڵپارێزی سێیەمی هەڵبژاردەكەیان ناتوانێت بەشدار بێت لە یاریە دۆستانەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆیان هەڵبژاردەی ئۆكرانیا ڕایگەیاند ئۆلكسەندەر شۆفكۆڤسكی یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەكەیان بانگهێشتكراوە بۆ گۆڵپارێزی یەدەگی یاریەكە.

شۆفكۆڤسكی پێشتر 90 یاری لەگەڵ هەلبژاردەی ئۆكرانیا ئەنجام داوە و ئێستاش یاریدەدەری شیفشینكۆی ڕاهێنەرە.

هەڵبژاردەی ئۆكرانیا ئەمشەو لە یاریەكی دۆستانەدا ڕووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.

Back to top button