فه‌ره‌نسا

جارێکیتر ڕاهێنەری فەڕەنسا باسی لە پێگەی یاری کردنی گریزمان کرد لە بارسێلۆنا

یاریگا- دیدێ دیشا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا جارێکیتر باسی لە پێگەی یاری کردنی ئەنتوان گریزمان کرد لە بارسێلۆنا و بە ناڕاستەوخۆ هۆکاری نائاسوودەیی ئەستێرەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی پێش یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر کرواتیا، ڕاهێنەری کەڵەشێرەکان گوتی: “ئەو هەرگیز ناڕەزایەتی دەرنابڕێت لە بارەی شوێنی یاری کردنیەوە، بەڵام لە پێناو تواناکانیدا بە شێوەیەکی گشتی وا پێویست دەکات کە باشترین پێگهی بۆ بدۆزرێتەوە. لە گەڵیدا قسەم کردووە و دواتریش دەیبینم، بەڵام دڵنیا نیم لەوەی لە ئێستادا هەسەت بە چی دەکات لە بارسێلۆنا. من نامەوێت دەربارەی کاروبارەکانی بارساوە بدوێم، گریزمان ئێستا لەوێ لە لای ڕاستی یارگاوە یاری دەکات. دەبێت خۆی بگونجێنێت لەتەک پلانەکانی ڕۆناڵد کوماندا. گریزۆ زیاتر چالاکە کاتێک لە قووڵایی یاری دەکات، لەو شوێنە تۆپی زۆرتر بەردەکەوێت و دەشتوانێت هاوکاری هێڵی ناوڕاست بکات.”

ئەستێرە فەڕەنسیەکە دوای هاتنی لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بۆ بڵاوگرانا، لە 51 یاریدا بە درێسی بارسێلۆناوە 15 گۆڵی تۆمار کردووە و تەنها پاسی چوار گۆڵیشی داوە، ئەوەش دوور لە ئاستە ڕاستەقینەکەی پێشووتری بوو لە ڕۆخی بلانکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button