فه‌ره‌نساگرنگترین

بنزیما بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامێک ئاراستەی دیشامپ و یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا دەکات

یاریزانەکە دەمێکە بەدرێسی کەڵەشێرەکان یاری نەکردووە

یاریگا – پێنچ ساڵ دەبێت یاریزان کەریم بنزیما بە درێسی فەڕەنسا یاری نەکردووە، لەوکاتەی یاریە نێودەوڵەتیەکان نزیکتر دەبنەوە، هێرشبەرەکەی ڕیال مەدرید پەیامێکی نهێنی ئامێزی لەسەر هەژماری خۆی لە ئینستاگرام پۆست کردووە.

دوورخستنەوەی بنزیما لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەهۆی ئەو کێشەوەیە بووە کەوا لەنێوان بنزیما و ڤالبوێنا ڕوویدا کە تیایدا دۆسیەکە چووە دادگا، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە دادگا هەرگیز بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە نەدابوو، بنزیما خرایە لیستی ڕەشی هەڵبژاردەکە.

ئێستاش بنزیما بەشێوەیەکی جیاواز پەیامێکی ئاراستەی نۆل لی گرای سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا و دیدیە دیشامپ کردووە کە تیایدا نووسیویەتی “لەوکاتەی ئەوانەی دیکە ڕق و کینەی خۆیان دەردەبڕن، من زەردەخەنە دەکەم بەڕوویاندا”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button