ئه‌وروپا

10 گرانترین گواستنەوەکانی ئەم هاوینە

یاریگا- زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەروپا میرکاتۆی هاوینەیان بە کڕینی یاریزانی گران بەها کۆتایی پێ هێنا و خۆیان بۆ وەرزەکە پڕ چەک کردووه.

ئەمەی خوارەوە 10 گرانترینی ئەو یاریزانەن گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بە خۆوەی بینی:

1- ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری، پێگەی هێرشبەر، لە لیلی فەڕەنسیەوە بۆ ناپۆلی بە بڕی 73.2 ملیۆن پاوەند

2- کای هاڤێرتزی ئەڵمانی، ناوەڕاستکاری هێرشبەر، لە بایەر لیڤەرکوزن بۆ چێڵسی، بە بڕی 72 ملیۆن پاوەند

3- ئاسەر مێلۆی بەڕازیلی، ناوەڕاستکار، لە بارسێلۆناوە بۆ یوڤێنتوس، بە بڕی 66 ملیۆن پاوەند

4- ڕۆبن دیاشی پورتوگالی، دڵی بەرگری، لە بەنفیکاوە بۆ مان سیتی، بە بڕی 62 ملیۆن پاوەند

5- ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی، هێرشبەر، لە چێڵسیەوە بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بە بڕی 59.2 ملیۆن پاوەند. [بە خواستن ڕووی کردۆتە یوڤێنتوس]

6- میرالێم پیانیچی بۆسنی، ناوەڕاستکار، لە یوڤێنتوسەوە بۆ بارسێلۆنا، بە بڕی 54.8 ملیۆن پاوەند.

7- بین چێلوێڵی ئینگلیزی، بەرگریکاری لای چەپ، لە لیستەر سیتیەوە بۆ چێڵسی، بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند.

8- تیمۆ وێرنەری ئەڵمانی، هێرشبەر، لە لایپزیگەوە بۆ چێڵسی، بە بڕی 47.5 ملیۆن پاوەند.

9- تۆماس پارتی غانی، ناوەڕاستی بەرگریکار، لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بۆ ئارسیناڵ، بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند.

10- ماورۆ ئیکاردۆی ئەرجەنتینی، هێرشبەر، لە ئینتەر میلانەوە بۆ پاریس سانت جێرمان، بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button