ئینگڵته‌را

کاڤانی تا دوو هەفتەی دیکە یاری بۆ یونایتد ناکات

یاریگا-ئێدینسن کاڤانی بە بێ ئەوەی پێکانی هەبێت تا دوو هەفتەی دیکە ناتوانێت بەشداری مەشق و راهێنانەکانی مانچێستەر یونایتد بکات.

گۆڵکارە بەئەزموونە ٣٣ ساڵەکە لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا روویکردە ئۆڵدترافۆرد بەڵام ناچاردەکرێت دوو هەفتە لە کەرەنتین بەسەرببات بەهۆی ئەوەی پشكنینی پێشینەی نیە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە فەڕەنساش تێکەڵی خەڵک بووە.

شەیتانە سوورەکان هەوڵدەدەن  بەرپرسانی پزیشکی رازی بکەن  کاڤانی بەشداری مەشقەکان بکات بەڵام تا ئەمڕۆ و بەگوێرەی یاساکانی ئە ووڵاتە بۆ خۆپارێزی نابێت ئێدی تێکەڵی کەس بکرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە.

رێگە بە هاوشێوەکانی کاڤانی دراوە کە لە خولەکانی دیکەوە روویانکردۆتەوە ئینگلتەرا راستەوخۆ پەیوەندی بە یانەکانیان بکەن بەمەرجێک پشکنینیان هەبێت لە وڵاتەکەی پێشوویان و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button