ئینگلتەراگرنگترین

ئارسناڵ وەڵامی ئۆزیلی دایەوە لەسەر دایناسووڕەکە

یاریگا-یانەی ئارسناڵ هاتە دەنگ لەسەر ئەو هەڵایەی لە دوو رۆژی رابردوو لەسەر یانەکە دروستبووە بەهۆی دوورخستنەوەی دایناسووڕەکەیان و هەروەها دواتر قسەکانی مەسوت ئۆزیل.

گەنەرز لە هاوینی ئەمساڵدا دوورخستنەوەی ٥٥ کارمەندی یانەکەی راگەیاند بەهۆی قەیرانی دارایی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە نێویاندا جێری کیو کە ماسکۆتی بەناوبانگی یانەکە بوو لەشێوەی دایناسووڕ و بە ناوی “گەنەرسوروس. کیو لە ساڵی ١٩٩٣ ـەوە  ئەوکارەی هەیە و دوورخستنەوەی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە نێویاندا مەسوت ئۆزیل کاتێک ئامادەیی دەربڕی موچەکەی بدات بۆ ئەوەی ناوبراو بگەڕێندرێتەوە.

بەڵام ووتەبێژی ئارسناڵ بۆ ESPN وتی

گەنەرسوروس دەرنەکراوە و دەگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی هەرکاتێک هاندەران هاتنەوە نێو یاریگاکان

بەوەش ووتەبێژەکە رەتیکردەوە لە ئێستادا بیگەڕێننەوە سەر کارەکەی بەهۆی ئەوەی کارەکەی بەندە بە هاندەران و ئێستاش هاندەران لە نێو یاریگاکاندانین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button