ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی : فیلیپ ئەندرسن وێستهامی جێهێشت

یاریگا-یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی گواستنەوەی فیلیپ ئەندرسنی ئەستێرەی یانەی وێستهامی راگەیاند.

گواستنەوەکە بە خواستنەوە و بۆ ماوەی وەرزێکە، ئەمەش پاش ئەوەی ناوبراو متمانەی راهێنەر مۆیسی لەدەستدا لەم وەرزەدا سەرەڕای ئەوەی لە ٢٠١٨دا بووە گرانترین یاریزانی مێژووی وێستهام بە ٤٢ ملیۆن پاوەند.

نێودەوڵەتییە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها دوو یاری وەکو یەدەگ بەشداری پێککراوە و لە هەردوو بردنەوەکەی وێستهامیش بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتن و لێیستەر سیتی بەشداری پێنەکرا.

فیلیپ توانی رووبکاتە پۆرتۆ سەرەڕای داخستنی درگای گواستنەوە لە ئینگلتەرا، بە هۆکاری ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی پۆرتوگال دوای سێ هەفتەی دیکە دادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button