ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچینی بۆ وەزیری تەندروستی ئیتاڵیا: بیربکەرەوە پێش ئەوەی قسە بکەیت

یاریگا-رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەڵامی وەزیری تەندروستی وڵاتەکەی دایەوە لەسەر مقۆمقۆی داخستنی یاریگاکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

رۆبێرتۆ سپێرانزا وەزیری تەندروستی وتبووی “پێویستە ووزە و سەرنجمان لەسەر  پاراستنی شوێنە گرنگەکان بێت وەک قوتابخانەکان نەک یاریگاکان، ناتوانین سەرکێشی ئەوە بکەین و رێگەبدەین هەزاران کەس بەیەکەوە بچنە نێو یاریگایەک”.

مانچینی لە وەڵامدا ئەمڕۆ وتی “گرنگە بیربکەیتەوە بەر لەوەی قسە بکەیت، هەمووکەسێک مافی وەرزشکردنی هەیە هەروەک خێندن. وەرزش بۆ کۆمەڵگا وەکو پەروەردە و کارکردنە  و جیاوازیان نیە. وەرزش لەلایەن ملیۆنان کەسەوە رۆژانە ئەنجام دەدرێت لە ئیتاڵیا من لەگەڵ ئەوەم یاریگاکان نیمچە کراوەبن بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوی هاندەر”.

لە ئیتاڵیا هێشتا رێگەنادرێت هیچ هاندەرێک ئامادەی یاریگاکان بێت جیاواز لە بەشێکی دیکەی وڵاتە دیارەکانی ئەورووپا لە نێویاندا خولی ئەڵمانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button